14 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • نزیکەی ١٠ ساڵ زیاتر مێشکم بەم ئایەتەوە مەشغوڵ بوو: «الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ» (مولک/۲) ئەویش تەنها (خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ)، پرسیارەکەم ئەوە بوو چۆن مةوت خەلق دەکات؟ دەمزانی لەوێدا مانایەکی دیکەی هەیە، بەڵام بۆم نەدەدۆزرایەوە!

    نووسه‌ر:
    سه‌روه‌ت عه‌بدوڵڵا گوڵه‌سه‌ر
  • جه‌نگە دینییەکان لەسەر فۆڕم بوون نەک واتا، لەمەسنەوی (مەولەوی)دا یەکێک لە بابەتە شێلگیرەکان بابەتی فۆڕم و واتا (مانای)ە. لەدونیای مەعریفەناسیدا ھەمیشە دوانەیی (بەرامبەرکێی)یەک لەڕووداوەکانی دەورووبەردا ھەیە، کە دواجا بۆتە ھۆی ئەوەی دوو گۆشەنیگاش بۆ تەفسیری دوونیا ھەبن: دونیا و ئاخیرەت، زەوی و ئاسمان...

    نووسه‌ر:
    سه‌روه‌ت عه‌بدوڵڵا گوڵه‌سه‌ر
  • ئەمە کورتەی بابەتێکی زۆر فراوانتر و فرە رەھەندترە، بەڵام بەئومێدی خاڵە سەرەکییەکان خوێنەر وادار بکات بۆ بەدواداچوونی زیاتر. لەبارەی سۆشیاڵ مێدیا وەک یەکێک لەڕێگە ئاسانەکانی پەیوەندیکرد و بەردەست بۆ ھەموو کەسێک کەتەنھا مۆبایلێک و سیمکارتێکی دەستگەشتوو بە ئینتەرنێتی ھەبێت لەسەر ئاستی دونیا قسەی لەبارەوە دەکرێت. بەندە بەحوکمی خوێندنەکەم سەروکارم ھەیە لەم بوارەدا، بۆیە بینینمان بۆ بابەتەکان زۆرتر چاودێریانەیە؛ ئەم ھەفتەیە بینەری دوو ڕاپۆرتی دەنگی و وێنەی پەیجێکی تائەندازە پرۆڤیشناڵ بەو واتایەی ئەو ھاوڕێیانەی لەوێ کاردەکەن لەمێژە لەمێدیای کوردیدا ئامادەییان ھەیە، جا ناوی پەیجەکە نابەم چونکە ئەم مۆدێلەم لەیەک دوو جێگەی دیکەشدا بینیووە و باسەکە گشتییە!

    نووسه‌ر:
    سه‌روه‌ت عه‌بدوڵڵا گوڵه‌سه‌ر
  • ئۆقیانووسی دونیا و کەشتی دڵی ئێمە دیوە دونیاییەکەی ئەم ژیانەش بە ئۆقیانووس دەچێت و دڵی ئێمەش کەشتییە. دەتوانین لەڕێگەی کەشتییەکەمانەوە بگەینە دوا مەنزڵی مەبەستمان، چی دەبێت ئەگەر ڕۆژێک ئەم ئۆقیانووسە کۆتایی ئێمە بێت، ئاو بێتە ناو کەشتییەکەوە؟ دیارە نوقم دەبێ! جا کاتێک ئاوی ئۆقیانووسی دونیا بێتە ناو کەشتی دڵمانەوە ئەوکاتەیە ئێمەش نوقم دەبین لەم دونیایەدا! حەزرەتی عەلی(ڕ.خ) دەفەرموێت: زاهید مانای ئەوە نییە کەتۆ ناتوانی ببیتە خاوەنی شت، بەڵکوو مانای ئەوەیە شتەکان نەبنە خاوەنی تۆ.

    نووسه‌ر:
    سه‌روه‌ت عه‌بدوڵڵا گوڵه‌سه‌ر